قوباد تاڵه‌بانی: سه‌ڵاح کوێخا به‌هێزترین ئه‌ندامى کۆنگره بوو، بۆ ئه‌وه‌ى گرژیى دروستنه‌بێت کشایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى کۆچى دوایى سه‌ڵاح کوێخا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌یبو، به‌کارى نه‌هێنا بۆ به‌هێزکردنى پێگه‌ى خۆى یان بۆ پڕکردنى گیرفانی.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلولى 2020 ده‌شڵێت، "له دوا کۆنگره‌ى یه‌کێتی، له‌ناو گه‌رمییانیه‌کاندا ره‌نگه کاک سه‌ڵاح به‌هێزترین ئه‌ندامى کۆنگره بوبێت، که‌چى پاشه‌کشه‌ى کرد بۆ هه‌ندێک هه‌ڤاڵى تر تا گرژیى نه‌که‌وێته ناو کۆنگره‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "هه‌رکاتێک وشه‌ى جوامێر یان پیاوى مه‌ردم ده‌که‌وێته به‌ر گوێ، یه‌کسه‌ر کاک سه‌ڵاحى کوێخام دێته به‌رچاو، نمونه‌ى مه‌ردایه‌تى و مێرخاسى و په‌رۆشى بو بۆ خاک و نیشتمان، پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتیزان و دڵسۆز، ده‌وڵه‌تمه‌دار و به‌رپرسێکى ده‌ست و دامێن پاک و ره‌وشت به‌رز و به هه‌مو مانایه‌ک مه‌رد".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "سه‌ڵاح کوێخا وه‌کچۆن له سه‌رده‌مى شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا مه‌رد و جوامێر بو، له قۆناغى پاش پێشمه‌رگایه‌تیشدا هه‌ر مه‌رد و جوامێر مایه‌وه، نه‌یهێشت پله و پۆست ناوى بزڕێنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌یبو، به‌کارى نه‌هێنا بۆ به‌هێزکردنى پێگه‌ى خۆى یان بۆ پڕکردنى گیرفانی".
تاڵه‌بانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که "له دوا کۆنگره‌ى یه‌کێتی، له‌ناو گه‌رمییانیه‌کاندا ڕه‌نگه کاک سه‌ڵاح خۆشه‌ویسترین و به‌هێزترین ئه‌ندامى کۆنگره بوبێت، که‌چى پاشه‌کشه‌ى کرد بۆ هه‌ندێک هه‌ڤاڵى تر تا گرژى نه‌که‌وێته ناو کۆنگره‌وه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونیکردووه‌ته‌وه، "له ژیانمدا له که‌م شت په‌شیمانم، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م غه‌درم له‌م پیاوه مه‌زنه کردن دو ساڵ بو داواى ده‌کرد خانه‌نشینى بکه‌م و هه‌ڤاڵێکى تر له شوێنه‌که‌ى ده‌ستبه‌کار بێت، به‌ڵام من لێى پاڕامه‌وه که له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که و ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ى رایگرتبو و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و ڕێزه‌ى که له گه‌رمیان هه‌یبو به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تکردنى گه‌رمیان، ساڵى رابردو به‌ڵێنم پێدا که یه‌کساڵى دیکه به‌رده‌وام بێت خانه‌نشینى ده‌که‌م، ئه‌وه‌بو سه‌ره‌تاى مانگى سێپته‌مبه‌رى ئه‌مساڵ خانه‌نشین کرا".
قوباد تاڵه‌بانى ده‌شڵێت، "کوێخا جوامێره‌که‌ى گه‌رمیان دو ساڵ ته‌نیا له‌به‌ر خاترى من و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، ویست و خواستى خۆى و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ى مامۆستا هیامى به‌لاوه‌نا و له پۆسته‌که‌ى به‌رده‌وام بو".
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ، "ئێستا په‌شیمانم و هه‌ست ئه‌که‌م غه‌درم له خۆى و مامۆستا هیامى هاوسه‌رى کرد که به پێداگرییه‌کانم نه‌مهێشت لانیکه‌م دو ساڵ به ئارامى و دور له فشارى به‌رپرسیارێتى پێکه‌وه بژین، زۆر دڵگرانم که نه‌یتوانى یه‌ک رۆژ چێژ له ژیانى خانه‌نشینى ببینێت، چونکه هه‌رکه خانه‌نشین بو توشى په‌تاى کۆرۆنا بو، لێره‌دا هیچم نییه بیڵێم جگه له‌وه‌ى زۆر داواى لێبوردن بکه‌م له مامۆستا هیام".
