ئۆپۆزسیۆنى تورکیا بۆ ئه‌ردۆغان: هه‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه‌تان بۆ تورکیا هه‌بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گه‌وره‌ترین حزبى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا ده‌سه‌ڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى تۆمه‌تبار کرد به هه‌وڵى "ترساندنى" پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) که پارتێکى کوردى ئۆپۆزسیۆنى تورکیایه.
فایه‌ق ئۆزتراک، وته‌بێژى پارتى گه‌لى کۆماریى ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ماوه‌ى 18 ساڵه فه‌رمانڕه‌وایى تورکیا ده‌که‌ن و هه‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان بۆ وڵاته‌که هێناوه و ماندوو نه‌بوون له شه‌ڕکردن".
هه‌روه‌ها ئۆزتراک راشیگه‌یاند:" شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌که‌ى کۆبانێ تێپه‌ڕده‌بێت، تازه‌به‌تازه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ڵده‌داته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه 20 ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستگیر ده‌کات و ده‌یه‌وێت به‌و کاره ترس له‌ناویاندا بڵاوبکاته‌وه".
هاوکات، وته‌بێژى پارتى گه‌لى کۆماریى ئۆپۆزسیۆن به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت "ئه‌و شه‌ش ساڵه ئێوه له کوێ بوون، ئه‌ى دادگا و داواکارى گشتى و پۆلیس به‌ڵگه‌یان له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ساڵه‌دا بۆچى کۆنه‌کردووه‌ته‌وه؟".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دواین کاری‌دا نزیکه‌ى چوار هه‌زار میلیشیاى چه‌کدارى سوڕى ره‌وانه‌ى ئازه‌ر باینجان کردووه بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌رمینا.
