وه‌زیرى کاره‌با: 20 کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان
"له وه‌رزى زستاندا 500 مێگاواتى دیکه زیاتر ده‌که‌ین"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"له‌مانگى ئابدا توانیومانه 20 کاتژمێر کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن و له وه‌رزى زستاندا ده‌توانین 500 مێگاواتى تر بده‌ین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلولى 2020، که‌مال محه‌مه‌د، ده‌رباره‌ى کاره‌با له زستانى داهاتوودا، رایگه‌یاند:" ئومێدی ده‌که‌ین بتوانین له وه‌رزى زستان کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌ر بکه‌ین و 500 مێگاواتى تر زیاتر بکه‌ین، توانیمان رۆژانه 20 کاتژمێر کاره‌با دابین بکه‌ین بۆ هاوڵاتیان، چونکه نزیکه‌ى سێ هه‌زارو 200 مێگاوات کاره‌بامان هه‌بووه".
به‌پێى وته‌کانى وه‌زیرى کاره‌با بێت له وه‌رزى زستاندا حوکمه‌تى هه‌رێم بڕى سێ هه‌زارو 700 مێگاوات کاره‌با بۆ هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا تیشکى خسته سه‌ر پرۆژه نوێکانیان رایگه‌یاند:" وێستگه‌ى کاره‌باى ئازادى نوێ 11/33/132 که‌یڤى به‌تێچونى (14 ملیۆن و 770هه‌زار و 191) دۆلار؛ له‌لایه‌ن کۆمپانیای) بێست- Best) جێبه‌جێکراوه، ئه‌م وێستگه‌یه به‌ڤۆڵتیه‌ى 11/33/132 که‌یڤى به تواناى دو گۆڕه‌ر هه‌ر یه‌که‌یان 125 مێگا ڤۆڵت ئه‌مپێێ ( 2 x 125MVA ) کار ده‌کات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و وێستگه‌یه به‌شێکى زۆرى کێشه‌ى کاره‌باى ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌کات.
که‌مال محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد، به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى پاڵه‌په‌ستۆ به‌رزى 132kv (ئازادى نوێ- رۆژئاواى هه‌ولێر) له‌پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى و به‌دواداچونى وه‌زاره‌تى کاره‌با و له‌لایه‌ن (کۆمپانیاى ماس) ه‌وه جێبه‌جێ کراوه به تێچوى 1 ملیۆن و 415 هه‌زار دۆلار، پرۆژه‌که پێکهاتوه له 18 تاوه‌ر و درێژى نزیکه‌ى 6 کیلۆمه‌تره.
هاوکات، راشیگه‌یاند، ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌ى راکێشانى 2 فیده‌رى (33kv) به کێبڵى ژێر زه‌وى 2x400 ملم دو جا له وێستگه‌ى 132 KV) ) ئازادى نوێ بۆ وێستگه‌ى روناکی، به گوژمه‌ى 3ملیار و 23ملیۆن و 407هه‌زار دینار؛ له ماوه‌ى 120 ڕۆژدا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى (شاندز) جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانى 14 فیده‌رى 11 که‌ى ڤى که به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانى ئازادى کۆن و وێستگه‌کانى نه‌سیج و گلگندو وێستگه‌ى باشور‌و وێستگه‌ى نه‌ورۆز، ئه‌مه وێڕاى ته‌نده‌رکردن بۆ گواستنه‌وه‌ى 5 فیده‌رى دیکه بۆ خستنه‌سه‌ر فیده‌ره‌کانى مۆبایلى ئازادى بۆ سه‌ر وێستگه‌ى ئازادى نوێ.
