وەزیری ڕۆشنبیریی داوای دادگایی‌کردنی حەمکۆ دەکات لەسەر "بێڕێزیکردن" بە شیعە

5 ساڵ لەمەوپێش
وەزیری رۆشنبیری داوا لە داواكاری گشتی دەكات سكاڵا لەسەر حەمكۆ بجوڵێنرێت کە وکو ئەکتەری کۆمێدی نمایش دەکات، بە تۆمەتی "بێرێزیکردن" بەرامبەر بە مەزهەبی شیعە لە فیلمێککدا کە خۆی دەرھێنانی بۆی کردوە.
حەمەی حەمە سەعید، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا کە سێشەممە بلاویکردۆتەوە داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كات، سكاڵا له‌دژی هونه‌رمه‌ند "حه‌مكۆ" بجوڵێنێت، به‌و پێیه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا "بێڕێزی به‌مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كات".
ئەکتەر و هونەرمەندی ناسراوى بواری کۆمیدیاى باشوورى كوردستان "حەمکۆ"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، وێنه‌ى نوێترین به‌رهه‌مى بڵاو ده‌كاته‌وه كه پێكهاتووه له کورتە فیلمێك به ناوی "ووڵاتی پێشمەرگە".
کورتە فیلمەکە بەناوی "وڵاتی پێشمەرگە"یە بیرۆکەی کورتە فیلمه‌كه حه‌مكۆ خۆیه‌تى، هەر خۆشى بەرهەمهێنەری فیلمەکە بووه.
حەمکۆ وتویەتی فیلمە لە ساڵیادی ریفراندۆم‌و 16ی ئۆکتۆبەردا بلاودەکاتەوە کە دیارییەکە بۆ پێشمەرگەو خیزانی کوژراوەکان کە لە ڕووداوەکانی کۆتاییدا و لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا گیانیان لەدەستداوە.
حەمکۆ لە کورتە فیلمکەەدا ناوی عەلی لەسەر سەری نوسیوە کە کەسایەتیەکەی پیرۆزە لای شیعەکان.
حەکمۆ پێشتریش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بەڵام لەسەر کاری ھونەری نەبووە.
لە رۆژی ٢١ی مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ حه‌مكۆ لەسەر سکاڵای کچێکی هاوڕێی خۆی دەستگیرکرا، بە تۆمەتی ئەوەی کە دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەری.
حەمکۆ بە مادەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراو دانیشی به تاوانه‌كه‌یدا نا.
مادە یاساییه‌كه بۆ سزادانی کەسێکە کە تاوانی سێکسیی دژی کچێک کردووە، کە پێشتر بەڵێنی هاوسەرگیریی پێداوه.
