حکومەت 20 ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی رێگای كەلار- دەربەندیخان تەرخانكرد

5 ساڵ لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 20 ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پڕۆژەی وەستاوی شەقامی دووسایدی كەلار - دەربەندیخان ( كەلار-سلێمانی ) كە ماوەیەك بوو وەستابوو.
بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەكات.
ساڵانێكی زۆرە رێگەی كەلار- دەربەندیخان بەهۆی خراپی رێگەیەوە زۆرترین رووداوی هاتووچۆی تێدا روودەدات و قوربانی لێدەكەوێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار