ئەرمینیا: تورکیا فڕۆکەیەکی ئێمەی خستەخوارەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا تورکیای تۆمەتبار کرد بە خستەنە خوارەوەی فرۆکەیەکی لە میانی گرنژەیەکانی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان کە تورکیا دەستی تێوەرداوە.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی جۆری ئیإ 16ی تورکی فڕۆکەیەکی ئەرمینی لە جۆری SU-25 بەرداوە خوارەوەو فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند فڕۆکەکەی تورکیا لە بنکەیەکی سەربازی ئازەربایجان ھەستاوە و ئاسمانی ئەرمینیای بەزاندوە.لا يتوفر وصف.

دوای سێ ڕۆژ شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەتا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و حکوومەتی ئەرمینیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەڵێت تورکیا ڕاستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ دایە و پشتیوانی ئازەربایجان دەکات.

لە ڕۆژی یەکشەممەوە کە بە فەرمی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباخ دەستی پێکردووە، هەتا ئێستا لە هەردوو لایەن ٩٥ کەس کوژراون زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دوێنێ حکومەتی ئەرمینیا بڵاوی کردووەتەوە، تورکیای بە دەستێوەردان و بەشداریی راستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ و پشتگیری لە ئازەربایجان تۆمەتبار کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەرمینیادا هاتووە "کارناسە سەربازییەکانی تورکیا شانبەشانی هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لەدژمان شەڕ دەکەن هاوکات چەکی تورکیا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیش بەکار دەهێنن".

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) کۆماری ئازەربایجان ئەو زانیارییانەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام تا کاتی خستنەخواروەی فرۆکەکە تورکیا لەبارەی ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەرمینیاوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان قوووڵتر دەبێتەوە، لەسەر پێشنیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی ئەو شەڕە و پرس و کێشەی قەرەباخ ساز دەکات.

ئەم شەڕ و ئاڵۆزییەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دوای ئەوە سەری هەڵداوە کە ئازەربایجان باس لەوە دەکات ٢٠٪ی خاکەکەی یەک لەوان ناوچەی (ئاگۆرنۆ – قەرەباخ) و حەوت ناوچەی دیکە ماوەی سێ دەیەیە لەلایەن ئەرمینیاوە داگیرکراوە و ئەو ناوچانە دەبێ بگەڕێندرینەوە سەر خاکی ئازەربایجان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار