مونا قه‌هوه‌چى: له په‌رله‌ماندا باسى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مه‌سرور بارزانى ناکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، له‌و دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان که له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکى حکومه‌ت سازده‌کرێت باسی پرساندن‌و سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه ناکرێت.
مونا قه‌ھوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند:"به‌پێى ماده‌ى 66 له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌توانێ داوا له‌په‌رله‌مان بکات بۆ بابه‌تێکى گشتى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌کان و خه‌ڵکى کوردستان گفتوگۆ بکات، ئێمه‌ش دوێنێ له‌کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌ماندا بڕیارماندا رۆژێک دیارى بکه‌ین بۆ ئاماده‌بونى سه‌رۆکى حکومه‌ت که خۆى داواى کردبوو".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى سێ پرس دێته په‌رله‌مان، ئه‌وانیش بریتین له‌په‌تاى کۆرۆناو په‌یوه‌ندیى ھه‌رێم‌و به‌غداو چاکسازیی، واتا وتارێک ده‌دات‌و گفتوگۆش ده‌کرێت، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک مافى پرساندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى تێدا نییه له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت و بابه‌تێکى گشتى ده‌بێت که په‌رله‌مانتارانیش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و سى پرسه‌دا ده‌توانن گفتوگۆ بکه‌ن".
بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌چێته په‌رله‌مان و باسى ڤایرۆسى کۆرۆناو په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و عێراق و دۆخى دارایى ده‌کات.
