وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق: 19 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى ئه‌منیى ده‌ستگیرکراون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، 19 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى ئه‌منیى ده‌ستگیرکراون که لێپرسراوى ئه‌و ناوچانه بوون هێرشه مووشه‌کییه‌کانیان تێیدا ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆیدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌کان توانیویانه ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌ستگیربکه‌ن که ده‌ستیان هه‌یه له ته‌قاندنى مووشه‌که‌کاندا.
هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، 19 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى ئه‌منیى ده‌ستگیرکراون که لێپرسراوى ئه‌و ناوچانه بوون هێرشه مووشه‌کییه‌کانیان تێیدا ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌مته‌رخه‌م بوون له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیاندا.
ئێواره‌ى دوێنێ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مووشه‌کێک به‌سه‌ر ماڵێکدا له‌ناوچه‌ى ره‌زوانیه له‌نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا، پێنج هاووڵاتى کوژران که بریتى بوون له سێ منداڵ و دوو ژن که‌ئه‌ندامى یه‌ک خێزان بوون ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه.
