په‌رله‌مانتارێک: حکومه‌تى هه‌رێم به دزییه‌وه نزیکه‌ى 21 هه‌زار که‌سى دامه‌زراندووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێبوار که‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاریى کورد له به‌غدا ئاشکرایده‌کات، هه‌رێمى کوردستان به"دزییه‌وه" ۲۱ هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه، " له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کاربه‌ده‌ستى حکومه‌تى عیراق کۆبومه‌وه، سه‌رجه‌میان وتیان ژماره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌رده‌وام زیاد ده‌کات".
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، رێبوار که‌ریم مه‌حمود له‌نوسینێکدا به‌ناونیشانی" هه‌رێمى کوردستان به‌دزییه‌وه ۲۱ هه‌زار که‌سى دامه‌زراندووه" ده‌ڵێت:" به‌پێى ئه‌م ئامارانه‌ى حکومه‌ت بێ، به به‌رده‌وامى ژماره‌ى موچه‌خۆر زیادى کردوه له کۆتایى (۲٠۱۷)وه تا کۆتایى مانگى (۷_۲٠۲٠) حکومه‌تى هه‌رێم نزیکه‌ى (۲۱٠٠٠) بیست‌و یه‌ک هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه".
ده‌قى نوسینه‌که::-
هه‌رێم به‌دزییه‌وه (۲۱) هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه!
_ پێش بایۆمه‌تری، حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: "ژماره‌ى موچه‌خۆران به نزیکى (۱٤٠٠٠٠٠) ملیۆنێک و چوارسه‌د هه‌زار موچه‌خۆره".
_ که قۆناغى یه‌که‌مى بایۆمه‌ترى ته‌واو بو له‌ساڵى ۲٠۱۷ حکومه‌ت رایگه‌یاند: "ژماره‌ى موچه‌خۆران به نزیکى (۱۲٤۹٠٠٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو چل و نۆ هه‌زار موچه‌خۆره". واته به‌هۆى بایۆمه‌ترییه‌وه (۱٥۱٠٠٠) سه‌دو په‌نجاویه‌ک هه‌زار موچه‌خۆر که‌میکردوه.
_ رۆژى (۲٠_۱_۲٠۲٠) لیژنه‌ى باڵاى تۆمارى بایۆمه‌ترى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: "ژماره‌ى موچه‌خۆران (۱۲٥٥٠٠٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو په‌نجاوپێنج هه‌زار موچه‌خۆره". واته له‌ماوه‌ى نزیکه‌ى دوساڵدا (٦٥٠٠) شه‌ش هه‌زارو پێنج سه‌د موچه‌خۆر زیادیکردوه.
_ رۆژى (٦_٥_۲٠۲٠) وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غدا بو، له‌گه‌ڵیان کۆبوینه‌وه، له‌وێ ئامارێکیان دا به ئێمه‌و وتیان: "ژماره‌ى موچه‌خۆران (۱۲٥٦۸٥٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو په‌نجاو شه‌ش هه‌زارو هه‌شت سه‌دو په‌نجا موچه‌خۆره". واته له چوار مانگى یه‌که‌مى (۲٠۲٠) (۱۳٥٠) هه‌زارو سێسه‌دو په‌نجا موچه‌خۆریتر زیادى کردوه.
_ رۆژى (۲۸_۷_۲٠۲٠) له کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا وه‌زیرى دارایى هه‌رێم وتی: "ژماره‌ى موچه‌خۆران (۱۲۷٠٠٠٠) ملیۆنێک و دوسه‌دو حه‌فتا هه‌زار موچه‌خۆره".
_ هه‌فته‌ى پێش‌و له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کاربه‌ده‌ستى حکومه‌تى عیراق کۆبومه‌وه، سه‌رجه‌میان وتیان ژماره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌رده‌وام زیاد ده‌کات.
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن به‌پێى ئه‌م ئامارانه‌ى حکومه‌ت بێ، به به‌رده‌وامى ژماره‌ى موچه‌خۆر زیادى کردوه. له کۆتایى (۲٠۱۷)وه تا کۆتایى مانگى (۷_۲٠۲٠) حکومه‌تى هه‌رێم نزیکه‌ى (۲۱٠٠٠) بیست‌و یه‌ک هه‌زار که‌سى دامه‌زراندوه،
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌م سێ ئه‌گه‌ره:
_ یان حکومه‌ت به به‌رده‌وامى و به‌ده‌ر له رێنمایى و به واسته خه‌ریکى دامه‌زراندنى خه‌ڵکه. ئه‌و گه‌نجانه‌شى که چه‌ندین ساڵه چاوه‌رێى هه‌لى کارن ده‌بێ زه‌قه‌ى چاویان بێت.
_ یان ئه‌م فه‌وزایه ئه‌و قسه‌یه‌مان پشت‌راست ده‌کاته‌وه که به‌رده‌وام وتومانه حکومه‌ت لیستى بایۆمه‌ترى نیه‌و فه‌وزایه‌و هیچ که‌س به وه‌زیرى داراییشه‌وه نازانێت ژماره‌ى موچه‌خۆران چه‌نده!
_ یان هه‌ردوکیانه، دامه‌زراندنى ژێربه‌ژێر به‌رده‌وامه‌و له‌ولاشه‌وه فه‌وزاى نه‌بونى لیستى بایۆمه‌ترى موچه‌خۆرانه.
د.رێبوار کریم محمود
په‌رله‌مانتارى عیراق
