سوپاسنامهیهک لهبنهماڵهى شێخ طیب قەیوانی

5 ساڵ لەمەوپێش
بەناوی بنەماڵەی شێخ طیب قەیوانی، لەدڵەوە سوپاسگوزاری ھەموو ئەو بەڕێزانەین، کە بەشێوازی جۆراوجۆر بەشداربوون لەدەربڕینی ھاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە و بنەماڵەکەمان، بەبۆنەی ژیانئاوایی جەنابی شێخ حەسەن قەیوانی، باوکی بەڕێز شێخ طیب قەیوانی و باپیری ھەریەک لە بەڕێزان: شێخ تۆفیق و شێخ سەعد و شێخ فاخر. لەم کۆستەماندا، بەشداری ھەریەک لە ھێژایان: دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و کاربەدەستە باڵاکانی ھەریەکە لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی عێراق، پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و بەغدا، بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و پارتە سیاسیەکانی کوردستان، سەرۆکایەتی ڕەوتی حیکمە و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەکەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و وەفاداری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و خزمان و دۆستان. مایەی ئەوپەڕی پێزانین و ئارامی دڵنەوایمانە و قەرزاری لوتف و جوامێری یەک بەیەکیانین.
خوای مەزن ھەمووان پارێزراو بکات
دووبارە سوپاس پێزانینی زۆر بۆ ھەموو لایەک
بنەماڵەی شێخ طیب قەیوانی ٢٩ / ٩ / ٢٠٢٠
