عه‌بادی: پێده‌چێت دواى ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک باڵیۆزخانه‌ى دیکه‌ش چۆڵبکرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌بادى هۆشدارى ده‌دات له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونى هێرشه‌کانى سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌کان و ئه‌و زیانانه‌ى که به هۆیه‌وه له عێراق ده‌درێن.
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نه‌سر له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س)، رایگه‌یاند:" سه‌روه‌رى عێراق به رێزگرتن له هاووڵاتییان دێته دى و دروستکردنى هه‌ر پشێوییه‌کیش بۆ ئاسایشى هاووڵاتییان ده‌بێته وه‌شاندنى گورز له سه‌روه‌رى وڵات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به ئامانجگرتنى نێرده‌کان زیان به عێراقییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆى لێدان له ئاسایش و هه‌ڵاتنى کۆمپانیاکان و سه‌رمایه‌ى دارایى و هه‌ندێکیش هه‌ن موزایه‌ده ده‌که‌ن و ده‌ڵێت به ئامانجگرتنى نێرده بیانییه‌کان به‌ره‌نگارییه".
هاوکات، حه‌یده‌ر عه‌بادى هۆشداریدا له‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا به یه‌کجارى له عێراق بکشێته‌وه ئه‌گه‌ر هێرشه‌کان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام به‌دووریشیزانى بگوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که پێده‌چێت لایه‌نى ئه‌مریکى پێشبینى روودانى هه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره بکات له دژى باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که رووبه‌ڕووى دۆخێکى نه‌خوازراو بکه‌نه‌وه.
عه‌بادى، جه‌ختیله‌وه‌شکرده‌وه که دواى ئه‌مریکا، ژماره‌یه‌ک وڵاتى دیکه‌ى رۆژئاوا باڵیۆزخانه‌کانیان له به‌غدا داده‌خه‌ن ئه‌وه‌ش زیانێکى گه‌وره له عێراق ده‌دات.
