حکومه‌تى عیراق ماته‌مینى سه‌رتاسه‌ریى بۆ میرى کوه‌یت راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى کۆچى دوایى شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میرى کۆچکردوى ده‌وڵه‌تى کوه‌یته‌وه، حکومه‌تى عیراق ماته‌مینى سه‌رتاسه‌ریى بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020 راگه‌یاند.
حکومه‌تى عیراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: "عیراق له‌رێگه‌ى حکومه‌ت و گه‌له‌که‌یه‌وه به‌هه‌مانشێوه‌ى گه‌لى کوه‌یت خه‌مبارن به‌رۆیشتنى شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح"، راشیگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماته‌مینى فه‌رمى گشتى له کۆمارى عیراق بۆ ماوه‌ى یه‌ک رۆژ راده‌گه‌یه‌ندرێت".
دوێنێ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلولى 2020، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میرى ده‌وڵه‌تى کوه‌یت له ته‌مه‌نى 91 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد و 40 رۆژ ماته‌مینى راگه‌یه‌ندرا.
ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى کوه‌یت کۆبووه و به زۆرینه‌ى ده‌نگ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح-ى وه‌ک میرى نوێى کوه‌یت هه‌ڵبژارد، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌ر میرى نوێ بڵاوکراوه‌ته‌وه، شێخ نه‌واف له 25ى حوزه‌یرانى ساڵى 1937 له‌دایکبووه.
شێخ نه‌واف کوڕى شه‌شه‌مى شێح ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ک ئه‌لسه‌باح، میرى ده‌یه‌مى کوه‌یته که له ماوه‌ى نێوان 1921 بۆ 1950 فه‌رمانڕ‌وایى ئه‌و وڵاته‌ى کردوه.
