دیبیه‌یتى تره‌مپ و بایدن کۆتایى هات و هێرشى توندیان کرده سه‌ر یه‌کترى
بایدن بۆ تره‌مپ: که‌سێکى درۆزن و ساخته‌چییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به کاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روبه‌ڕوبونه‌وه ته‌له‌فزیۆنییه‌که‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى و جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان و جێگرى پێشوى باراک ئۆباما کۆتایى هات.
رووبه‌رووبونه‌وه‌که، له شارى کلیفلاند له ولایه‌تى ئۆهایۆ سازکرا و هه‌ردوولا هێرشى توندیان کرده‌سه‌ر یه‌کتر.
تره‌مپ و بایدن له‌سه‌ر چه‌ندین پرسى وه‌ک کۆرۆنا و ئابورى و پرسى دادگا و گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا و توندوتیژییه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى وڵاته‌که‌یان، قسه‌یان کرد و له هه‌ر پرسێکدا ئه‌میان هێرشى ده‌کرده سه‌ر ئه‌وى دیکه.
چه‌ندجارێک تره‌مپ و بایدن قسه‌کانیان به یه‌کتر بڕى و بایدن چه‌ند جارێک به تره‌مپى وت "بێده‌نگ به"، بایدن وتى "تره‌مپ که‌سێکى درۆزن و ساخته‌چییه خراپترین سه‌رۆکه له مێژووى ئه‌مریکادا".
تره‌مپ وه‌ڵامى هێرشه‌کانى بایدنى دایه‌وه و به پێى وت "جۆ بایدن هیچ زیره‌کییه‌کى نییه و 47 ساڵه هیچى نه‌کردوه و ئێستاش بووه‌ته بوکه‌ڵه‌یه‌ک به‌ده‌ست چه‌پڕه‌وه توندڕه‌وه‌کانى ئه‌مریکاوه".
تره‌مپ له‌گه‌ڵ توندکردنه‌وه‌ى بۆینباخه‌که‌ى و شانازى کردن به‌خۆیه‌وه وتى "به‌ڵێ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى 2016مان برده‌وه و مافى خۆشمان بوو سه‌ربکه‌وین"، به‌هه‌مانشێوه‌ش بایدن بۆینباخه‌که‌ى چاک کرد و وتى "با چاوه‌ڕوان بکه‌ین و ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌مجاره ببینین".
