کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ستیپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ته به که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان.
ئه‌مڕۆ 30ی ئه‌یلولی 2020، کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیپێکرد و پێشتریش، خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک رایگه‌یاند: بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ته به که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى بڕیارێکى پێشووترى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده کردووه".
خالید شوانى راشیگه‌یاند: " که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کانى تر و دانیشتووانه‌که‌ى ڕووبه‌ڕووى قۆناغێکى دژوار بوونه‌ته‌وه و سیاسه‌تى ته‌عریب له ناوچانه جێبه‌جێ ده‌کرێت، ڕێگریگرتن له ته‌عریب و پاراستنى مافى کوردستانیانى ئه‌م ناوچانه ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانییه".
