به‌ریتانیا به‌نیازه په‌نابه‌ران له‌دوورگه‌کان جێگیربکات

5 ساڵ لەمەوپێش
کاوه ڕه‌ش/ به‌ریتانیا
هاوشێوه‌ى وو‌ڵاتى ئۆسترالیا، به‌ریتانیاش بیرۆکه‌ى دروستکردنى سه‌نته‌رى داڵده‌دانى په‌ناخوازان، له‌دوورگه‌کانى سه‌ر به‌ووڵاته‌که‌ی، تاوتوێ ده‌کات.
خانمه پرێتى پاتێڵ، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، داواى له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى کردوه، که‌تاوتوێى بنیادنانى سه‌نته‌رێکى په‌ناخوازان بکه‌ن، له‌یه‌کێک له‌دورگه‌کانى ووڵاته‌که‌ی، به‌ناوى (ئه‌سینشن) که‌٤هه‌زار میل، له‌به‌ریتانیاوه دووره.
ئه‌و دوورگه‌یه‌ى سه‌ر به‌به‌ریتانیا، ده‌که‌وێته باشورى ده‌ریاى ئه‌تڵه‌سیه‌وه، بنکه‌یه‌کى هێزى ئاسمانى ئه‌و ووڵاته‌و نزیکه‌ى که‌متر له‌هه‌زار که‌سى لێ نیشته‌جێیه.
به‌پێى ڕاپۆرته هه‌واڵه‌کان و ڕۆژنامه‌ى فه‌ینه‌نیشاڵ تایمز، وه‌زیرى ناوخۆ، به‌فه‌رمى داوه‌ى کردوه، که‌هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناى گواستنه‌وه‌ى ، ئه‌و په‌نابه‌رانه بکه‌ن ده‌گه‌نه به‌ریتانیا، تابگواسترێنه‌وه بۆ دوورگه‌ى (ئه‌سینشن)، تاله‌وێ پرۆسه‌ى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یس و داخوازى په‌نابه‌رییان، ڕاى بکرێت.
هه‌ڵبژارده‌یه‌کى دیکه‌ى به‌ریتانیا، بنیادنانى کامپێکى په‌نابه‌رانه له‌دوورگه‌ى (هێلینا) که‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خاکى به‌ریتانیایه، ئه‌و شوێنه‌ى (ناپلیۆن)ى بۆ دوور خرایه‌وه، له‌کاتى شکستی، له‌جه‌نگى وه‌ترلو.
به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ڕاوێژ‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشنیاره‌کان ده‌کرێت، ده‌رباره‌ى گواستنه‌وه‌ى په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌کى پڕاکتیکی، بۆ ئه‌و شوێنه دووره ده‌ستانه.
هه‌رچه‌نده وه‌زیرى ناوخۆ، هێشتا پلانه‌که‌ى به‌ته‌واوى ئاشکرا نه‌کردوه، به‌ڵام پێ ده‌چێ پلانه‌که‌ی، زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سیسته‌مى کۆچبه‌رانى وو‌ڵاتى ئۆسترالیا بێت. که‌ئه‌و ووڵاته له‌ساڵى ١٩٨٠کانه‌وه په‌یڕه‌وى ده‌کات، له‌جێگیرکردنى داواکارانى په‌ناخوازی، له‌دوورگه‌و که‌ناره‌کانى دوور له‌ووڵاته‌که‌ی، تاکاتى یه‌کلاى کردنه‌وه‌ى که‌ییسه‌کان.
له‌م دوایانه‌شدا، خانمه پرێتى پاتێڵ، دیدارێکى له‌گه‌ڵ تۆنى ئابۆی، سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوى ئۆسترالیا هه‌بووه، که به‌هه‌ڵوێسته تونده‌کانى ناسراوه، ده‌رباره‌ى په‌ناخوازان.
وه‌هه‌ره‌ها ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش، بۆریس جۆنس، وه‌ک ڕاوێژکارى بازرگانى سه‌رۆک وه‌زیران، ده‌ست نیشانى کردوه.
کاربه‌ده‌ستێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێ: به‌ریتانیا مێژوویه‌کى دوور‌و درێژی، شانازیکردنى هه‌یه، له‌پاراراستن و پیشکه‌ش کردنى مافى مانه‌وه، به‌ده‌یان هه‌زار که‌س له‌و ووڵاته، که‌ئێستا خۆیان بنیادناوه.
وه له‌داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بین، له‌دابین کردنى ڕێگاى سه‌لامه‌تى و یاسایی، بۆ ئه‌وانه‌ى په‌نابه‌رى لێ وه‌شاوه‌و، شیاوى پاراستنن.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌شڵێ، وه‌ک وه‌زیر ڕایگه‌یاندوه، ئێمه چاکسازى له‌یاساو ڕێساکانی، کۆچ و کۆچبه‌رى نایاساى ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابین، له‌پارێزگاریکردن له‌وکه‌سانه‌ى که‌پێویستان به‌هاوکاریى و پاراستن هه‌یه.
هاوکات ڕێگرى له‌خراپ به‌کارهێنانى سیسته‌م و ئه‌و تاوانکاریانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌کۆچبه‌ریه‌وه.
له‌سه‌رتاى ئه‌م ساڵه‌وه، ژماره‌ى هاتنى کۆچبه‌ران ئێجگار زیادى کردوه، له‌ڕێگاى به‌کارهێنانى به‌له‌مى بچوکى چوپه‌وه، به‌ڕێگاى که‌ناڵه ئاوییه‌کانى ئینگلیزی‌دا.
ئه‌مه‌ش واى له‌و ووڵاته کردوه، دواى ده‌رچونى له‌یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا، گۆڕانکاریى و چاکسازى له‌یاساو ڕێساکانى کۆچبه‌رى نایاسایى بکات.
وه‌هه‌ر له‌ئێستاوه، ژماره‌یه‌ک کۆچبه‌ر، له‌کامپه سه‌ربازییه‌کان جێگرکراون، به‌هۆى نه‌بونى شوێنى به‌رده‌ست بۆیان.
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه، ووڵاتانى یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا، به‌نیازن پیداچونه‌وه به‌سیسته‌مى داواکارى کۆچبه‌ریدا بکه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن، چیدیکه ئه‌و سیسته‌مه کۆنه کاریگه‌رى نابێت و بۆته هۆى پاڵه‌په‌ستۆى زۆر بۆسه‌ر ووڵاتانى یه‌کییه‌تى ئه‌وروپا.
پێشنیازکراوه که‌په‌نابه‌ران، به‌سه‌ر ووڵاته‌کانیاندا دابه‌ش بکه‌ن و، له‌ماوه‌ى ساڵێکدا، که‌یسى په‌نابه‌ر یه‌کلاى بکرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا، ڕاسته‌وخۆ په‌نابه‌ر دیپۆرتى ئه‌و ووڵاته ده‌کرێته‌وه که‌لێیه‌وه هاتووه.
