حکومه‌تى هه‌رێم داواى 320 ملیار دیناره‌که له به‌غدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له حکومه‌تى فیدراڵى عیراق ده‌کات به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان خه‌رج بکات که 320 ملیار دینارى مانگانه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایى لێبرینى موچه له له‌سه‌دا 21% که‌مکردووه‌ته‌وه بۆ له‌سه‌دا 18%.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن کۆبووه‌وه‌وه .
له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که به‌داخه‌وه تا ئێستاش ژماره‌ى تووشبووان و گیان له ده‌ستدان به هۆى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان له زیادبوونه ، بۆیه داوا له هه‌موو داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که پابه‌ند بن به گشت ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. له هه‌مانکاتدا داوا له هاووڵاتییانیش ده‌که‌م خۆیان بپارێزن.
پاشان جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن، به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه وته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو سه‌لاح کوێخا سه‌رپه‌رشتیاریى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیان پێشکه‌ش کرد و باسى له جوامێرى و دڵسۆزى سه‌ڵاح کوێخا کرد و گوتى کاک سه‌ڵاح وه‌ک چۆن له‌شاخ پێشمه‌رگه‌یه‌کى ئازا و خه‌باتگێڕێکى دڵسۆز بووه، ئاوھاش له سه‌رده‌مى سه‌رپه‌رشتى کردنى ئیداره‌ى گه‌رمیان، دڵسۆز و له‌خه‌مى خزمه‌تکردنى گه‌رمیانى پایته‌ختى ئه‌نفال و گه‌رمیانییه‌کان بووه، جومێرانه و مه‌ردانه کارى کردووه و ھاوسه‌نگى حوکمڕانى پاراستبوو، به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پرسه وسه‌رخۆشى ئاراسته‌ى که‌سوکار و گه‌رمیانییه‌کان ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌خۆشى له خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌ى میریى کوێت ده‌کات بۆ کۆچى دوایى میرى کوێت شێخ ( صباح الاحمد الجابر الصباح)، که په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌بوو.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له پاراستنى سه‌قامگیریى دۆخى عێراق و هه‌روه‌ها گرنگیى پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه و نووسینگه و نێرده دیپلۆماسییه‌کان له به‌غدا کرده‌وه ، چونکه تێکچوونى دۆخى عێراق له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و هاووڵاتییانى عێراق به گشتى نییه.
پاشان هه‌ر یه‌ک له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان ، ڕاپۆرتێکیان ده‌رباره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدرالى سه‌باره‌ت به ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش کرد، که له لایه‌ن لیژنه‌ى دانوستانه‌وه ئاماده‌کرابوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نه‌خشه‌ڕێگا و پلان و ڕاسپارده پێشنیارکراوه‌کانى په‌سه‌ندکرد و لیژنه‌که‌شى ڕاسپارد بۆ ده‌ستپێکردنى جێبه‌جێکردنى و به‌رده‌وامیدان به ھه‌وڵه‌کانى پێشوو له‌م دۆسیه‌دا و سه‌ردانکردنى ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌کان له به‌غدا له نزیکترین ده‌رفه‌تدا و کارکردنى جدى بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور، به‌و پێیه‌ى بابه‌تى خاک وئه‌و ناوچه ناکۆکى له‌سه‌رانه کارى له پێشینه‌ى ئه‌م کابینه‌یه و جێى بایه‌خ و گرنگیى ھه‌رێمى کوردستانه و بابه‌ته ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێم وبه‌غدا، ته‌نیا بریتى نین له بوارى بوودجه و وزه.
له کۆتاییدا د.ئامانج ڕه‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له چوارچێوه‌ى ڕاپۆرتێکدا به ژماره و داتاى پێویست، ڕوونکردنه‌وه‌ى یاسایى و دارایى ده‌رباره‌ى مووچه له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕوو. تیایدا جه‌ختکرایه‌وه له‌وه‌ى مووچه و شایسته‌ى دارایی، به یاسا چه‌سپێندراوى مووچه‌خۆرانه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بابه‌تى دابینکردنى شایسته‌ى دارایى مووچه‌خۆران له ئه‌وله‌ویه‌تى کارى ئه‌م کابینه‌یه داناوه، ئه‌نجومه‌ن داوا له حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌کات ھه‌رچى زووه به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم خه‌رج بکات تا له نزیکترین ده‌رفه‌تدا، له‌گه‌ڵ داھاتى ناوخۆى ھه‌رێم، مووچه دابه‌ش بکرێت. له ھه‌مانکاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریشى په‌سه‌ندکرد بۆ زیادکردنى ته‌مویلى مووچه‌ى داھاتوو بۆ 82٪ له برى 79٪ و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ڕاگرتنى ته‌مویل له 21٪ بۆ 18٪.
