فوئاد حوسێن: ئه‌مریکا بڕیارێکى نادروستى داوه که باڵوزێزخانه‌که‌ى داده‌خات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى کرد ئه‌مریکا بڕیاریداوه باڵیۆزخانه‌که‌ى دابخات، ئه‌وه‌ش بڕیارێکى هه‌ڵه‌یه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020 فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رایگه‌یاند:" په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریکا و ئه‌مریکییه‌کان له واشنتن به‌رده‌وامه، هه‌موو هه‌وڵى ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و بڕیاره بگۆڕن که داویانه، چونکه بڕیارێکى دروست نییه و له کات و شوێنێکى نادروست بڕیاره‌که‌یان داوه".
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ تاران، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى له‌وه‌کرد "گه‌شته‌که‌مان بۆ ئێران بۆ روونکردنه‌وه‌ى دۆخى عێراق بوو بۆ برایانى به‌رپرس له تاران، ئێمه روون و راشکاو بووین که ئه‌و کرده‌وانه ده‌بنه هۆى کۆنترۆڵنه‌کردنى چه‌ک له عێراق، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى کاره‌ساتى سیاسى و ئه‌منی، نه‌ک ته‌نیا له عێراق، به‌ڵکو له ناوچه‌که‌ش".
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن راشیگه‌یاند:" کاتێک هێزه‌کانى داعش خاکى عێراقیان کۆنترۆڵکرد، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نه‌بوون بۆ ئاسایش و ره‌وشى عێراق، به‌ڵکو داعش بووه هه‌ڕه‌شه بۆ ئاسایشى ناوچه‌که و جیهانیش".
رۆژى 28ى ئه‌یلوولى 2020 رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکى ئاشکراى کرد مایک پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا پلانى وڵاته‌که‌ى بۆ داخستنى باڵیۆزخانه‌ى به‌غدا به مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق راگه‌یاندووه.
