کازمی: هێرشه‌کانى سه‌ر باڵوێزخانه‌کان بۆ لاوازکردنى حکومه‌ته

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند لاوازکردنى حکومه‌ت یه‌کێکه له‌و دوو ئامانجه‌ى له پشت ئه‌نجامدانى هێرشه‌کانن بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌کان.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 30ى ئه‌یلولى 2020، نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق چه‌ند به‌شێک له وته‌کانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى بڵاوکرده‌وه که له میانى پێشوازیکردنى له باڵیۆز و نوێنه‌رى 25 وڵاتى جیهاندا پێشکه‌شى کرد.
مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند:" له پێناو پاراستنى ئه‌وه‌ى که ماوه، ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تمان قبوڵکرد، به‌ڵام دۆخى خراپى ئابوورى و خراپ ئیداره‌دانى وڵات که ته‌نیا پشتى به نه‌وت به‌ستبوو له‌گه‌ڵ داڕمانى نرخى نه‌وت و په‌تاى کۆرۆنا هه‌موویان پێکه‌وه ئاڵنگارین و ده‌بێت ئه‌م حکومه‌ته کاریگه‌رییه‌کانیان که‌مبکاته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند:" ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌و هێرشانه لاوازکردنى حکومه‌تى عێراقه و رێگرتنه له‌وه‌ى سه‌رنجبخاته سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى ئاڵنگارییه سه‌ره‌کییه‌کان".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دابڕینى عێراق له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی یه‌کێکى دیکه‌یه له ئامانجى هێرشه‌کان.
