ده‌وڵه‌تى جیهان به فه‌رمى پشتیوانى له‌کازمى دووپاتده‌که‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک باڵیۆز و نێرده دیپلۆماسییه‌کان که ژماره‌یان 25 وڵاته، به‌یاننامه‌یه‌کیان بۆ پشتیوانیکردن له مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دووپاتکرده‌وه.
نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان پێکهاتوون له( ئوسترالیا، که‌نه‌دا، کرواتیا، میسر، یه‌کێتى ئه‌وروپا، فینلاند، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیتالیا، ژاپۆن، ئوردن، به‌حرێن، سعودیه، کوه‌یت، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، پۆڵۆنیا، کۆریا، سربیا، ئیسپانیا، سوید، تورکیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا، یه‌مه‌ن) له به‌یاننامه‌که‌دا پشتیوانی‌یان بۆ حکومه‌تى عێراق به سه‌رۆکایه‌تیى مسته‌فا کازمى دووپاتکردوه‌ته‌وه.
ئه‌و وڵاتانه جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که "له‌میانى کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کازمی، پشتیوانیمان بۆ عێراق و گه‌له‌که‌ى و رێزگرتن له سه‌روه‌ریى عێراق و خواستمان بۆ بینینى عێراقێکى سه‌قامگیر و ئارام دووپاتکردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌و نێرده دیپلۆماسییانه ئه‌وپه‌ڕى نیگه‌رانییان له زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندین هێرشه‌کان دژى دامه‌زراوه دیپلۆماسییه بیانییه‌کان ده‌ربڕى به‌تایبه‌ت ئاراسته‌کردنى مووشه‌ک و بۆمبى چێندراو.
هاوکات، ئه‌و هێرشانه ته‌نها مه‌ترسیى بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌کان نابینن، به‌ڵکو بۆ عێراقییه‌کانیش به نموونه دوایین هێرش خێزانێکى عێراقیى له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کردووه‌ته قوربانى.
هه‌رچه‌نده حکومه‌تى عێراقى به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى له‌هه‌وڵدایه به‌ر له هێرشه‌کان بگرێت و دوا هه‌وڵیش ناردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووه بۆ ئێران، تا ئه‌و وڵاته هانبدات میلیشیاکانى نزیک له تاران کرده‌وه‌و هێرشى سه‌ر باڵوێزخانه‌کان رابگرن، به‌ڵام دواجار ئه‌مریکا بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى داوه که باڵوێزخانه‌که‌ى له به‌غدا دابخات.
