ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی ھەولێر کراون ھیچ زیانێکیان بە ھێزەکانمان نەگەیاندوە

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان رایگەیاند ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی ھەولێر کراون ھیچ زیانێکیان بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان نەگەیاندوە.
کۆڵۆنێڵ وەین مەراتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا کە ماڵپەڕی ھاوڵاتی بەدواداچوونی بۆی کرد وتی "راپۆرتە سەرەتایەکان باس لەوە دەکەن بۆردومانەکەی ئەمشەو بەر ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش نەکەوتووە و ھیچ زەرەرو زیانێکی نەبووە".
راشیگەیاند کە دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
کۆڵۆنێڵ وەین مەراتۆ لە سەرەتای مانگی ئەیلول وەکو وتەبێژی نوێی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەستبەکاربوو لە شوێنی مایڵز کاگینز.

بابهتی پهیوهندیدار