مەسرور بارزانی پەیامێکی لەسەر موشەکبارانەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە تووندی" ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکات کە لە نزیک فرۆکەخانەو ھیزەکانی ھاوپەیمانان کەوتە خوارەوە.

سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا نووسیویەتی "حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی توندی دەبێت."

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار