حەشدی شەعبی رونکردەوەیەک لەسەر بۆردومانە موشەکیەکەی شەوی رابردووی ھەولێر بڵاودەکاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پاریزگای نەینەوای حەشد شەعبی رایگەیاند نیگەران لە ھەندێ کاردانەوەی خێرا سەبارەت بە ھێرشە موشەکیەکەی شەوی رابردووی ھەولێر کە تێیدا ئەوان تۆمەتبار کراون.
لە راگەیەنراوێکدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پاریزگای نەینەوای حەشد شەعبی ئامژە بەوەدەکات ئەو شوێنەی مووشەکەکانی لیوە ئاراستەکراوە، ناوچەیەکی بۆشاییەو دەکەوێت سێگۆشەی نێوان پێشمەرگەو سوپاو شەبەکەکانی نێو حەشدی شەعبی.
ھەروەھا رایگەیاندوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە لە روداوەکە لە رێگەی کامێرای چاودێریەوە بۆئەوەی بزانن ئەو ئۆتۆمبێلەی کە مووشەکەکانی ھەڵگرتوە لە کوێوە ھاتووەو پاشان ئاشکرای دەکەن.

بابهتی پهیوهندیدار