نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى کوێت ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شدارییکردن له پرسه‌ى شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، میرى کوێت سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌کات و هه‌ر ئه‌مڕۆش" به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له کوێت به‌شدارى پرسه‌که‌ى کردووه".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا پرسه‌نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌که‌ى و گه‌لى کوێت کرد. رایگه‌یاند "به داخێکى زۆره‌وه هه‌واڵى کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح میرى ده‌وڵه‌تى کوێتم پێگه‌یشت، به ناوى خۆم و گه‌لى هه‌رێمى کوردستانى عێراقه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیى دۆستانه له جه‌نابتان و له‌ڕێگه‌ى ئێوه‌یشه‌وه له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م گه‌لى کوێتى برا ده‌که‌م."
هاوکات، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له کوێت به‌شدارى پرسه‌ى میرى کوێتى کرد و سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح راگه‌یاند.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماى عێراق رایگه‌یاند:" برایه‌کم له‌ده‌ستدا که بۆ ماوه‌یه‌کى زۆره به کاره مرۆڤایه‌تییه‌کانى و حه‌زه‌کانى بۆ نه‌هێشتنى جیاوازى به‌نێوبانگه."
