داهاتى نه‌وتى عێراق بۆ مانگى ئه‌یلول ئاشکرا کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڕى فرۆشى نه‌وتى مانگى ئه‌یلولى بڵاوکرده‌وه که سێ ملیار و 167 ملیۆن دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاویکرده‌وه، بڕى هه‌نارده نه‌وت له رێگاى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق سۆمۆوه له مانگى رابردودا 78 ملیۆن و 388 هه‌زارو 619 به‌رمیل بووه‌و داهاته‌که‌شى زیاتر له سێ ملیار و 167 ملیۆن و 434 هه‌زار دۆلار بووه.
له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت به 40 دۆلار‌و 47 سه‌نت بووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، که له مانگى رابردوودا هیچ بڕه نه‌وتێک له کێڵگه‌ى "گه‌یاره"وه هه‌نارده نه‌کراوه.
عێراق مانگانه بڕى زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلارى ده‌وێت بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و له ئێستادا مانگانه نزیکه‌ى 2 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار کورتهێنانى هه‌یه ته‌ها بۆ خه‌رجییه جێگیره‌کانى.
