روانگه‌ى سورى: 28 چه‌کدارى میلیشیاى تورکیا له ئازه‌رباینجان کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، له دوو ڕۆژدا له شه‌ڕى ئه‌رته‌ساخ 28 چه‌کدارى میلیشیاى سورى هاوپه‌یمانى تورکیا کوژراون و 62ى دیکه برینداربوون.
به پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، له 48 کاتژمێرى ڕابردوودا ژماره‌ى کوژرانى چه‌کدارى میلیشیاى هاوپه‌یمانى تورکیا له شه‌ڕى نێوان ئه‌رمه‌نیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمى ئه‌رته‌ساغ گه‌یشتووه‌ته 28 و 62ى دیکه‌شيان برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که له سوریا به سه‌دان چه‌کدارى به ڕه‌گه‌ز تورکمانى خۆیان ئاماده ده‌که‌ن که له ژێر ناوى دۆزى نه‌ته‌وه‌ییدا تورکیا ڕه‌وانه‌ى ئازه‌ربایجانیان ده‌کات.
هاوکات، به‌پێى دوایین ئاماره‌کانى ڕوانگه‌ى سورى تا ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا 850 چه‌کدارى سورى به‌ره‌گه‌ز تورکمانى ره‌وانه‌ى ئازه‌رباینجان کردووه.
