ئه‌مریکا: هێرشه‌کان له‌لایه‌ن گروپه‌کانى ئێرانه‌وه له‌عێراق مایه‌ى قبوڵکردن نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" هێرشکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى واشنتن له عێراق له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به ئێرانه‌وه مایه‌ى قبوڵ کردن نییه".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ده‌یڤید شینکه‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ناتوانین ئه‌و هه‌ڕه‌شانه قبوڵ بکه‌ین که له وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌کرێنه سه‌ر سه‌رباز و خه‌ڵکى ئه‌مریکى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان له عێراق".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و گروپه چه‌کدارانه‌ى عیراق که ئێران پشتیوانی‌یان لێده‌کات، کێشه‌یه‌یه‌کى گه‌وره‌یه و ئه‌مریکا هیچ دوودڵ نییه بۆ جموجوڵ کردن له‌پێناو پاراستنى سه‌ربازه‌کانى خۆى له عیراق".
شه‌وى رابردوو، چه‌ند موشه‌کێک ئاراسته‌ى ناوچه‌یه‌کى نزیک له باره‌گاى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر کرا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى به ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌که تۆمه‌تبار کرد.
ئه‌هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌عد قه‌دۆ، فه‌رمانده‌ى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ى روونکره‌وه که ئه‌و ناوچه‌یه‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت موشه‌که‌کانى لێ ئاڕاسته‌کراوه له‌ژێر کۆنترۆڵى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبیدایه.
