ئه‌ردۆغان: پەکەکە بووەتە هۆی بێزارکردنی حکوومەتی هەرێمی باکووری عێراق
"ئەگەر وڵاتێك مافى هەبێت دەستى لەسوريادا هەبێت، توركيايە، هەرکەس بڵێت 'توركيا چى کارەیە، مێژوو نازانێت يان شتى ديكە لە مێشكیدایە"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند پەکەکە "حكومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراق"ی بێزاركردووه، وتیشی "ھەتا به ته‌واوه‌تی له‌ناویانده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له قۆناغی رابردوودا، له چوارچێوه‌ی ستراتیجمان بۆ وشككردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، لانه‌كانی رێکخراوەکە (پەکەکە) له‌سه‌ر سنووری عێراق، یه‌ك یه‌ك له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م چاڵانه‌ی ئاژاوه (تیرۆر) كه حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراقیشی بێزاركردووه، به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن"
میدیای تورکی لەزاری ئەردۆغانەوە بڵاویکردەوە "رێكخراوی تیرۆریستیی جودایی‌خواز چه‌ندین ساڵ ناوچه‌كانی نزیك له سنووری توركیای له‌ناو عێراق وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌كارهێناوه و كرده‌وه‌ی خوێناویی ئه‌نجامداوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كردنه‌وه‌ی ساڵی چواره‌می یاسادانان لە ٢٧هه‌مین خولی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و وتی "ناسه‌قامگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی عێراق له جه‌نگی كه‌نداوه‌وه تا ئێستا، زۆرترین زیانی به توركیا گه‌یاندووه".
وتیشی " له چوارچێوه‌ی ستراتیجمان بۆ وشككردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، لانه‌كانی رێکخراوەکە (پەکەکە) له‌سه‌ر سنووری عێراق، یه‌ك یه‌ك له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م چاڵانه‌ی ئاژاوه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراقیشی بێزاركردووه، به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن".
ھەروەھا وتی "گه‌وره‌ترین هیوامان ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی به‌غدا، به له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی خوشك و برا توركمانه‌كانیشمان، هه‌رچی زووه یه‌كێتیی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاك ده‌سته‌به‌ربكات".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد قه‌یرانی سووریا كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٠ ساڵه به‌رده‌وامه، تراژیدیترین، پڕ ئازارترین و خوێناویترینی ئه‌و جوگرافیایه‌یه كه تێیدایه و ئه‌و پرسه‌ش به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه زۆر له نزیكه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توركیا هه‌یه.
لەبارەی سوریاشەوە وتی کە ئەوان 4 ملیۆن ئاوارەی ولاتەکەیان لەخۆگرتوە.
ھەروەھا وتی "ئەگەر وڵاتێك لە جيهاندا مافى ئەوەى هەبێت بە هەموو ئاراستەكانەوە دەستى لە سووريادا هەبێت، ئەوە توركيايە. هەر كەسێك بڵێت 'توركيا چى کاری هەيە لە سووريا'، يان مێژوو و ناوچەكە نازانێت يان شتى ديكە لە مێشكى لێكدەداتەوە".
