تورکیا جارێکى دیکه گه‌شته‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق راگرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى ڕایگه‌یاند:"له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیا ئاگادارکراونه‌ته‌وه، له رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا راده‌گرن".
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیاوه ئاگادارکراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌کانیان له رۆژى 4ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 ه‌وه تا کاتێکى نادیار راده‌گرن.
هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عیراق جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه: راگرتنى گه‌شته ئاسمانیه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق، بۆ بڕیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تورکیا و به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار