ترەمپ و ھاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش



ترەمپ و ھاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو میلانیای ھاوسەری تووشی کۆرۆنا بوون، ئەوەش بەپیی توییکی ترەمپ کە بەیانی ئەمڕۆ ھەینی کردوویەتی.

ترەمپ لە تویتەکەیدا وتی "ئەمشەو من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان پۆزەتیڤ دەرچوو. یەکسەر دەستمان کردوە بە خۆکەرەنتین کردن و  دەکەین و پرۆسەی چارەسەریی و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین".

دوو رۆژ لەمەوبەر یەکێک لە راوێژکارە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ترەمپ بە یەک فڕۆکە گەشتی کردووە بۆ ئۆهایۆ، کاتێک یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان بایدن و ترەمپ بەڕێوەچوو.
 
هاوکات کاتێک ترەمپ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چوو بۆ ویلایەتی مینیسۆتا، ئەو راوێژکارەی لەگەڵدابوو. رۆژی سێشەممەش کاتێک لە کلیڤلاند لە فڕۆکەی تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا دابەزی، ماسکی نەبەستبوو.
 
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا هەواڵی تووشبوونی ئەو راوێژکارەی راگەیاند و وتی "راوێژکار هۆپ هیکس، کە زۆر بە باشی کاری کردووە و پشوویەکی کەمیشی وەرنەگرتووە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
 
هاوکات بڕیارە لە 15ـی ئەم مانگە لە مەیامیی فلۆریدا دیبەیتی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن بەڕێوەبچێت، تووشبوونیشی بە کۆرۆنا دیارنییە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتە دەبێت یاخود نا.
  
ئەوەش لەکاتیکدایە تەنھا یەک مانگی ماوە بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا کە لەسەرەتای مانگی 11دا بەڕیوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار