وه‌زیرى کاره‌با: کاره‌با ده‌درێته که‌رتى تایبه‌ت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له مانگى 12ى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى به‌تایبه‌تکردنى که‌رتى کاره‌با ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و له‌سه‌دا 70ى کارمه‌ندانى کاره‌با کارى تێدا ده‌که‌ن.
که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد له مانگى 12ى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى به‌تایبه‌تکردنى که‌رتى کاره‌با ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى ستاف و تیمێکى پسپۆڕ و شاره‌زاوه چاودێرى وردى پڕۆسه‌که ده‌کات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه و به‌فیڕۆنه‌دانى کاره‌با".
هاوکات، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو که رێژه‌ى له 70٪ى کارمه‌ندانى کاره‌با تیایدا کارده‌که‌ن و ده‌ستبه‌ردارى فه‌رمانبه‌ران نابن و نرخى کاره‌باش زیاد ناکات.
وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له رووى به‌رێوه‌بردن و خێرایى به‌ڕێوه‌چونى کاریشه‌وه که‌رتى تایبه‌ت چالاکتره له که‌رتى گشتی.
