جۆبایدن: نزا بۆ چاکبونه‌وه‌ى ته‌ندروستى سه‌رۆک تره‌مپ ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن رکابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له په‌یامێکدا هیواى زوو چاکبوونه‌وه بۆ دۆناڵد ترامپ ده‌خوازێت و ده‌شڵێت:" نزا بۆ چاکبونه‌وه‌ى ته‌ندروستى سه‌رۆک تره‌مپ ده‌که‌ین".
جۆبایدن له‌تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی:"خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م جیل، هیواى زوو چاکبوونه‌وه به سه‌رۆک تره‌مپ و مێلانیاى هاوسه‌رى ده‌خوازین.
جۆ بایدن ده‌شڵێت:" به‌رده‌وام ده‌بن له نزاکردن بۆ چاکبوونه‌وه‌ى بارى ته‌ندروستى سه‌رۆکى ئه‌مریکا".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، کۆشکى سپى رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیاى هاوسه‌ری، تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌ئێستاشدا خۆیان که‌ره‌نتین کردووه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکیدان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار