هه‌په‌گه: له هه‌فتاین و خواکوڕک 11 سه‌ربازى تورکیا کوژراون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاکییه‌کانى گه‌ریلاکاندا له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک زیاتر له 11 داگیرکه‌ر سزادران و چه‌ندین کامێراى چاودێریى له‌ناوبران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه / یه‌ژاستار له‌نیوان 24ى ئه‌یلول و 1ى تشرینى یه‌که‌مدا له خواکورک و هه‌فتانین له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک چالاکى به‌هێزیان ئه‌نجامداوه.
ڕاگه‌یه‌نراوى هه‌په‌گه:
"هێزه‌کانمان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى ‘کات کاتى ئازادیه’ له ١ى تشرینى یه‌که‌م کاتژمێر ٠٦:٣٠ له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له گردى کۆردینه‌ى هه‌رێمى شه‌هید بێریتانى خواکورک، له سێ قۆڵه‌وه چالاکى فراوانیان ئه‌نجامدا، له قۆڵى یه‌که‌مى چالاکیه‌که داگیرکه‌رێک سزادرا و کامێرایه‌کى مۆبه‌سى سه‌ر گرده‌که تێکشکێنرا، له قۆڵى دووه‌میشه‌وه سه‌نگه‌رێکى داگیرکه‌ران له‌ناوبرا و ٥ داگیرکه‌رى سزادران، هه‌روه‌ها چه‌کێکى ئه‌ى ٤ تێکشکێنرا و دواتر ٢ داگیرکه‌ر، که چه‌که‌که‌یان به‌کارده‌هێنا سزادران، له قۆڵى سێیه‌مه‌وه کامێرایه‌ک و سه‌نگه‌رێکى سه‌ر گرده‌که له‌ناوبران، هه‌روه‌ها هێزه‌کانمان ڕادار و سه‌رچاوه‌که‌یان له گرده‌که له‌ناوبرد، دواى چالاکیه‌که که بۆ یادکردنه‌وه‌ى هاوڕێ فه‌رمانده‌که‌مان عه‌گید گارزان که فه‌رمانده‌یه‌کى ویلایه‌تى خواکورک بوو ئه‌نجامدرا، داگیرکه‌ران به هه‌لیکۆپته‌رى سکۆرسکى ته‌رمى سه‌ربازه کوژراوه‌کان و برینداره‌کانیان له ناوچه‌که دوور خسته‌وه.
٢٤ى ئه‌یلول کاتژمێر ١٠:٠٠ هێزه‌کانمان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆرشگێریى جه‌نگى هه‌فتانیندا له‌دژى داگیرکه‌رانى تورک له گردى دووپشک چالاکیان ئه‌نجامدا، له چالاکیه‌که‌دا ٣ داگیرکه‌ر سزادران، دواى چالاکیه‌که سوپاى داگیرکه‌رى تورک ناوچه‌که‌ى به ئۆبۆس وهاوه‌ن تۆپباران کرد.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک دواى ئه‌وه‌ى له ٢٧ى ئه‌یلول له گردى کوردینه‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین سه‌ربازى جێگیرکرد، ٢٨ى ئه‌یلول له ده‌ڤه‌رى که‌شانێ ده‌ستى به ئۆپه‌ڕاسیۆنى داگیرکه‌رى کرد، دواتر زانیارى زیاتر له‌باره‌ى چالاکیه‌که بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌کرێته‌و.
٢٣ى ئه‌یلول سوپاى داگیرکه‌رى تورک دواى ئه‌وه‌ى که له ده‌ڤه‌رى قه‌لاى شوکێ و شه‌هید بێکه‌سى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى شوکێى ئاڤاشین سه‌ربازى جێگیر کرد، له هه‌رێمه‌که ده‌ستى به ئۆپه‌ڕاسیۆن کرد و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌که به‌رده‌وامه.
هێرشى فرۆکه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
١ى تشرینى یه‌که‌م کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک گوندى چه‌مانکێى دهۆکى باشورى کوردستانیان بۆردوومان کرد.
١ى تشرینى یه‌که‌مى کاتژمێر ١٠:٠٠ – ١٠:٣٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌ڤه‌رى گوندى فلاى هه‌رێمى زاپیان بۆردوومان کرد.
١ى تشرینى یه‌که‌م کاتژمێر له‌نێوان ١٦:٠٠ – ١٦:٣٠ ، ٣٠ى ئه‌یلول کاتژمێر ١٦:٠٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌ڤه‌رى وه‌رخالێى هه‌رێمى ئاڤاشینیان بۆردوومان کرد.
١ى تشرینى یه‌که‌مى کاتژمێر له‌نێوان ٠٨:٠٠ – ٠٨:١٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌ڤه‌رى مه‌رڤانۆس و شه‌هید دیره‌نى هه‌رێمى ئاڤاشینیان بۆردوومان کرد.
٢٩ى ئه‌یلول کاتژمێر له‌نێوان ١٦:٣٠ – ١٧:٠٠ و ١ى ئه‌یلول کاتژمێر له‌نێوان ٠٨:١٥ – ١٧:٠٠ ده‌ڤه‌رى شوکێى ئاڤاشینیان بۆردوومان کرد.
