مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ قوباد تاڵەبانی پێیان دەڵێت برازاکانم

"ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی مام جەلال دەکەم."

5 ساڵ لەمەوپێش



مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراقەوە پەیامێکی ئاراستەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، کوڕانی مام جەلال کرد و دەڵێت، درێژە بە رێگای باوکتان بدەن.

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی [مام جەلال] دەکەم."

بارزانی لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، رێز و پێزانینی بۆ دەوری کاریگەری مام جەلال لە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و لەکاتی سەرۆکایەتیشیدا لە عێراق هەیە.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

 برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد،

لە یادی تێپەربوونی ٣ سال بە سەر کوچی دووایی برای بەڕێزم مام جەلال لە گەل پێشکەش کردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شورەشگێرانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەروکایەتی عێراق دا وەک یەکەم سەروک کوماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم.

 هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لە وەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دی هێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەو کردنی یەک ڕیزی نیشتیمانی.

مامتان مسعود بارزانی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار