نرخى نه‌وتى خاو زیاتر داده‌به‌زێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێک به 39 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى تشرینی یه‌که‌مى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت، له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 39 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت له‌کاتێکدا رۆژی پێنجشه‌ممه به 41 دۆلار و 28 سه‌نت بووه.
هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 36 دۆلار و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت، به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌ممه به‌رمیلێک به 40 دۆلار و 18 سه‌نت بووه.
هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 38 دۆلار‌و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌ممه به 39 دۆلار‌و 32 سه‌نت بووه.
تووشبوونى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌کانى ئه‌مریکا به ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینى نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وڵاتانى ئه‌وروپا خۆیان ئاماده کردووه بۆ شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆنا.
