نێچیرڤان بارزانی: هه‌ست به بۆشایی سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، په‌یامێکى بۆ یادى کۆچى دوایى مام جه‌لال بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"له هه‌موو کات زیاتر هه‌ست به بۆشایی سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2020، له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌نی سێیه‌مین ساڵیادی کۆچی دوای مام جه‌لاله‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند:" له یادى کۆچى دوایى سه‌رۆک مام جه‌لالدا، به ڕێز و پێزانینه‌وه خه‌بات و تێکۆشانى دوور و درێژى له‌پێناو ئازادیى گه‌لى کوردستاندا به بیر ده‌هێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆڵ و گرنگی مام جه‌لاله‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت ده‌کاته‌وه که:"له هه‌موو کاتێک زیاتر هه‌ست به بۆشایى و ڕۆڵى گرنگ و دونیابینى و پێویستییان ده‌که‌ین".
له کۆتایى په‌یامه‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانى ده‌شڵێت:"گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت".
