مه‌سرور بارزانى له په‌رله‌مان موچه‌و دۆخى دارایى باس ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (8)ى ئاساییى خولى پایزه‌ى رۆژى دووشه‌مه 5ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 راگه‌یاند که مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم باسى پرسى موچه‌و دۆخى دارایى و رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق ده‌خاته‌روو.
به‌رنامه‌ى کار
به‌پێى حوکمى مادده‌ى (5)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ى (16)و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ى (20)و مادده‌کانى (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (8)ى ئاسایى خولى پایزه‌ى ساڵى دووه‌م له خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌کاتژمێر (10)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه رێکه‌وتى 2020/10/5، به‌مشێوه‌یه بێت:
- له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز (سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) خستنه‌ڕوو و گفتوگۆکردن بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان (سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى و ئابووری)ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان -عێراق، به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى (دووه‌م)ی مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق.
1ـ هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان و خانه‌نیشنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق ژماره (2)ى ساڵى 2020.
2ـ بارودۆخى داراییى هه‌رێمى کوردستان و دابه‌شکردنى مووچه.
3ـ دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ.
4ـ بارودۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.
5ـ لێکه‌وته‌کان و هه‌نگاوه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆڕۆنا.
