قوباد تاڵه‌بانى: کورستان وه‌ک سه‌رده‌مى مام نه‌ماوه‌و گوزه‌رانى خه‌ڵک باش نییه
"له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکى مافیا ئاسا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگرى زۆر ده‌خرێته به‌رده‌مم"

قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌و وێنه‌یه‌ى له لاپه‌ره‌ى خۆى له فه‌یسبوک داناوه‌و نوسیویه‌تى: بیرت ده‌که‌م
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى، کوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى له په‌یامێکیدا بۆ کۆچى دوایى مام جه‌لال، ده‌ڵێت:" چه‌ند رۆژێکه بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه هاتمه خزمه‌تت چیت پێ بڵێم و چیت بۆ باس بکه‌م! کوردستان وه‌ک سه‌رده‌مى تۆ نه‌ماوه؛ بارودۆخ خراپه و گوزه‌رانى خه‌ڵک باش نیه و ده‌شڵێت:" هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکى مافیا ئاسا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگرى زۆر ده‌خرێته به‌رده‌مم، به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه به هه‌موو توانامه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌ت به‌خه‌ڵکى کوردستان بکه‌م".
ده‌قى په‌یامى قوباد تاڵه‌بانى بۆ ساڵیادى کۆچى دوایى مام جه‌لال:
باوکه گیان سڵاو...
چه‌ند رۆژێکه بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه هاتمه خزمه‌تت چیت پێ بڵێم و چیت بۆ باس بکه‌م! کوردستان وه‌ک سه‌رده‌مى تۆ نه‌ماوه؛ بارودۆخ خراپه و گوزه‌رانى خه‌ڵک باش نییه.
ئه‌م به‌یانییه ته‌ماشاى هه‌ندێک له وێنه‌کانتم ده‌کرد له هه‌موویاندا گه‌شبین و ده‌م به پێکه‌نین بووی، بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه سیحرى ئه‌وه له چیدایه که له ساته ناخۆش و تاریکه‌کانیشدا هه‌ر به هیوا و ئومێده‌وه ده‌تڕوانییه داهاتوو؟ بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه بۆچى به‌ر له‌وه‌ى نه‌خۆشى به یه‌کجارى له سیاسه‌ت دوورت بخاته‌وه، نه‌ک تۆ، به‌ڵکو هه‌موو کورد به هیوا و به گه‌شبینییه‌وه ئه‌یانڕوانییه ئاینده؟
پێموایه هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌بوو؛ تۆ له ڕێبازى خۆت دڵنیابووی، گه‌لیش متمانه‌یان پێت هه‌بوو. ڕێبازى تۆ هه‌وڵدان و لێبڕان و ماندوو نه‌ناسى بوو له‌پێناو ئازادى و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو هه‌ر کاتێک کێشه و قه‌یرانێک هه‌بوایه چاره‌سه‌رێکت پێ بوو که هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا بوو نه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى هیچ که‌س و لایه‌نێک.
ڕێگاى تۆ رێزگرتنه له بیرکردنه‌وه و بۆچوونى جیاواز. ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه قبوڵ ناکه‌ن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توندوتیژى و هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تیکردن به دڵنیاییه‌وه دوورن له‌بیر و بۆچوونى ئازادیخوازانه‌ى تۆ.
میراتى تۆ کێبه‌رکێى ته‌ندروستیى سیاسییه، رێزگرتنه له نه‌یار و ڕکابه‌ر، هه‌وڵدانه بۆ یه‌کێتى و یه‌کڕیزى گه‌لى کورد، کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه ناکۆکه‌کانه له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان، رێز گرتنه له سیمبوله‌کانى نیشتمان، به‌ڵام به داخه‌وه له‌و کاته‌وه تۆ جێتهێشتووین زیاتر په‌رش و بڵاوین و وه‌ک جاران یه‌کڕیز نین.
ئێستا که سێ ساڵ به‌سه‌ر ژیانئاوایى تۆدا تێپه‌ڕده‌بێت به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م تا مردن له‌سه‌ر رێبازى تۆ به‌رده‌وام ده‌بم. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکى مافیا ئاسا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگرى زۆر ده‌خرێته به‌رده‌مم، به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه به هه‌موو توانامه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌ت به‌خه‌ڵکى کوردستان بکه‌م.
باوکه گیان..
به‌ڵێنت پێده‌ده‌م وه‌ک تۆ شه‌ێ له‌پێناو ئازادى گشتى و ئازادى بیروڕا ده‌که‌م. وه‌ک تۆ داکۆکى له رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گران و نووسه‌ران ده‌که‌م و به‌رگریکارى مافى ژنان ده‌بم.
دڵنیابه له‌گه‌ڵ دڵسۆزانى راسته‌قینه‌ت له ئێستا به دواوه به گوڕوتینى زیاتره‌وه به ئیلهام وه‌رگرتن له ئامۆژگارییه‌کانت تێده‌کۆشین بۆ چاکسازى و بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى و یه‌کێتى ناو ریزه‌کانى یه‌کێتى و یه‌کێتى ریزه‌کانى کورد. ده‌زانم له‌م ڕێگه‌یه‌دا تووشى ڕێگرى و ناخۆشى و کۆسپى زۆر ده‌بین، به‌ڵام به شانازییه‌وه هه‌رچى ناخۆشى و سه‌ختییه قبوڵى ده‌که‌ین و چى له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دا بێت ئه‌وه ده‌که‌ین.
کوڕى خۆت
قوباد
