که‌جه‌که بۆ ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ى: گه‌ریلا به‌شدارنییه له شه‌ڕى ئه‌رمینیا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕۆنى سه‌رده‌م، وته‌بێژى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى که‌جه‌که ڕه‌تیکرده‌وه، گه‌ریلا به‌شداربووبێت له شه‌ڕى ئه‌رته‌ساخ و ڕایگه‌یاند:" ڕ‌ژێمى ئاکه‌په – مه‌هه‌په‌ى فاشیست به‌هۆى شه‌ڕى ئازه‌ربایجان – ئه‌رمینیاوه له‌باره‌ى بزووتنه‌وه‌که‌مانه‌وه هه‌واڵى درۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه ".
ئه‌مڕۆ سێى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ڕۆنى سه‌رده‌م وته‌بێژى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، به ئاژانسى هه‌واڵى فوراتنیوزى ڕاگه‌یاند:" ناردنى چه‌کدارى سورى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه بۆ ئازه‌ربایجان شه‌ڕى ئازه‌رى – ئه‌رمه‌نى قوڵترده‌کاته‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" شه‌ڕڤانانى بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى کورد نه‌رۆشتوون بۆ ئه‌رمینیا و ئه‌و هه‌واڵانه درۆن".
هاوکات، رۆژنى سه‌رده‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" ده‌وڵه‌تى تورک له‌سه‌ر بنه‌ماى هاندان و ئاماده‌کاریى و پیلانه‌کانى له هێڵى قه‌فقازیا به‌ره‌یه‌کى نوێى شه‌ڕى کردووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به شه‌ڕکردووه نه لایه‌نگر و نه گه‌لى ئه‌رمه‌نى و نه ئازه‌ریین، ئه‌و دۆخه، که وه‌ک شه‌ڕى ئازه‌ربایجان – ئه‌رمینیا ده‌ناسرێت، له ڕاستیدا شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى تورکه و به‌شێکه له پرۆژه‌ى عوسمانى و ئامانجه‌کانی، ئامانجه‌کانى ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ریى ئاکه‌په ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش نه‌خشه‌یه‌کى تورکیاى بڵاوکردبووه، که ئه‌و ناوچه‌یه‌ى له خۆ ده‌گرت، کاتێک ئه‌وه سه‌رنجى بدرێتی، ئه‌وا تێگه‌یشتن له دۆخه‌که باشتر و روونتر ده‌بێته‌وه.
ڕۆنى سه‌رده‌م ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" ده‌وڵه‌تى تورک شه‌ڕى برده ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، باکورى ئه‌فریقا و چه‌ندین شوێنى قه‌فقاز، ئه‌و شه‌ڕه‌ش چه‌کداره سورییه‌کانى هاوپه‌یمانى و چه‌ندین هێزى تورکیاى تیادایه، هه‌موو دونیا چاوى به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵکوژکردن و کوشتارى گه‌لان له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و گروپه چه‌تانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک داخستووه، که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه پارێزگاری‌یان لێده‌کرێت".
