له‌سه‌ر دوور خستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په هاتنه ده‌نگ
"ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رۆک شاره‌وانى هاتنه ناو سیاسه‌ته‌وه‌و دژایه‌تى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانیش ده‌کات"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى باباجان و ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له‌سه‌ر له‌سه‌رکارلادانى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په هاتنه ده‌نگ و به کارێکى دوور له دیموکراسى وه‌سفیده‌که‌ن و دادود ئۆغلۆ ده‌شڵێت:"ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رۆک شاره‌وانى هاتنه ناو سیاسه‌ته‌وه‌و دژایه‌تى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانیش ده‌کات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حکومه‌ته‌که‌ى ئاکه‌په بۆ ده‌ستگیرکردنى به‌رپرس و ئه‌ندامانى هه‌ده‌په و له‌سه‌رکارلادانى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان و دانانى قه‌یوم له جێگه‌یان، که سه‌رۆک شاره‌وانیى قه‌رس دوایینیان بوو، ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆکى پارتى ئاینده و عه‌لى باباجان سه‌رۆکى پارتى ده‌وا، ره‌خنه‌یان له به‌رده‌وامیى ئه‌و هه‌نگاوانه گرت.
داودئۆغلۆ له وتارێکیدا بۆ ئه‌ندامانى پارته‌که‌ى له ئه‌نقه‌ره، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌یکرد، رایگه‌یاند، "ده‌کرێت که‌سێک یان دوو که‌س تاوانبار بن، به‌ڵام ئایا ده‌کرێت هه‌موویان هه‌ر تاوانبار بن و دووریان بخه‌یته‌وه؟".
داودئۆغلۆ وتی، "ده‌سه‌ڵاتى تورکیا ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌و ده‌ستگیرکردنانه‌وه به‌خه‌ڵک بڵێت، ئه‌و که‌سه‌ى ئێوه هه‌ڵیده‌بژێرن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من نه‌گونجا، به‌و شێوه‌یه‌یه دوورى ده‌خه‌مه‌وه".
ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ راشیگه‌یاند:" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌کو سه‌رۆک شاره‌وانى هاته ناو سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆى به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه و دژایه‌تیى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان ده‌کات".
هاوکات، عه‌لى باباجان سه‌رۆکى پارتى ده‌وا، له په‌یامێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر، هه‌ڵمه‌ته‌کانى لادانى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په به فشارخستنه سه‌ر دیموکراسیه‌ت وه‌سفکرد و وتى:" سه‌رۆکى شاره‌وانیى قه‌رس، که به ده‌نگى خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه، کاتێک لایده‌به‌یت، که‌واته ئیراده‌ى خه‌ڵکت به هیچ زانی".
باباجان ده‌شڵێت:" دانانى قه‌یوم دژى ده‌ستور و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، پێویسته هۆکارێکى گونجاو هه‌بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌که".
