دۆخى ته‌ندروستی تره‌مپ ئاشکرا ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی تیمی پزیشکی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند :"ته‌ندروستی تره‌مپ زۆرباشه و به‌رده‌وام پشکنینی بۆ ده‌که‌ین".
سه‌رۆکی تیمی پزیشکی دۆناڵد تره‌مپ، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا دوایین زانیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد:"دوێنێ و ئه‌مڕۆش هیچ ئۆکسجینێک بۆ دۆناڵد تره‌مپ دانه‌ندراوه و ته‌ندروستی زۆرباشه و له نه‌خۆشخانه کاره‌کانی ده‌کات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "هیچ ئاسته‌نگیه‌کی له هه‌ناسه‌دان بۆ دروست نه‌بووه، به‌ڵام جار جار هه‌ستی به تا کردووه".
هاوکات، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له کێوه توشی کۆرۆنا بووه، سه‌رۆکی تیمی پزیشکی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، رۆژی پێنج شه‌ممه دوای هه‌واڵی توشبوونی به کۆرۆنا به‌رده‌وام پشکنینی بۆ کراوه، به‌ڵام نازانین که چۆن تووشبووه و له کێوه‌بووه.
