وه‌زیرى دارایى پێش مه‌رجێک بۆ دابه‌شکردنى موچه ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، "مووچه وده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو یاخود هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش ده‌کرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى وه‌رگرتنى قه‌رز ده‌که‌ین".
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند:" خه‌رجکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌نده به‌په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى وه‌رگرتنى قه‌رز له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، چونکه به په‌سه‌ندکردنى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بڕه پاره‌ى پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
سه‌باره‌ت به‌گرنگى پرۆژیاساى وه‌رگرتنى قه‌رز، وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساکه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستیه‌کانى ئێستاى عێراق ده‌بێت و کورتهێنانى بودجه‌ش چاره‌سه‌رده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار