له سلێمانی کامێره جێگیره‌کانی سه‌رپێچی تیژڕه‌وی ده‌خرێنه‌وه کار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌مانگی داهاتوو کامێرا جێگیره‌کانی تۆماری سه‌رپێچی له‌ناو شاری سلێمانی ده‌که‌ونه کار.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌که‌می 2020، عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی به‌رادیۆی ترافیک ئێف ئێمی رایگه‌یاند:" له نێو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی کامێرای جێگیر دیاریکراوه، هه‌ر بۆیه له مانگی داهاتووه‌وه له‌و شوێنانه کامێراکان داده‌نرێن".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکراشیکرد، 82 کامێرای گه‌ڕۆکی تۆمارکردنی سه‌رپێچی هاتووچۆ هه‌یه، رۆژانه 40 له‌و کامێرایانه له‌ناو سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ تۆمارکردنی سه‌رپێچیه‌کان داده‌نرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار