وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تکاى خۆپارێزى له هاوڵاتیان ده‌کات
ته‌ندروستیى سلێمانی: له چوار رۆژدا 28 تووشبووى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى داوا ده‌کات هاونیشتمانییان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن و رایگه‌یاند له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا 28 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و وته‌بێژى وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت:" له وه‌رزى پایز و زستاندا پابه‌ند نه‌بن رێژه‌ى مردن و تووشبوون زیاد ده‌کات".
یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى رایگه‌یاند، "تکا ده‌که‌م زیاتر پابه‌ندى رێنماییه‌کانى خۆپارێزى و چاره‌سه‌ر بن، تاوه‌کو ئازیزانتان له ده‌ست نه‌ده‌ن، چونکه له ماوه‌ى 4 رۆژدا (01-10-2020 تاوه‌کو 04-10-2020) له شارى سلێمانى 126 تووشبووى نوێى کۆرۆنا که نیشانه‌ى تووندى ڤایرۆسه‌که‌یان هه‌بووه له نه‌خۆشخانه‌کان داخڵ کراون، 28 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه."
هاوکات، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاونیشتمانییان ئاگایان له‌خۆیان نه‌بێت، له پاییز و زستاندا تووشبوون و مردن به کۆرۆنا زۆر زیاتر ده‌بێت و هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى حکومى و ئه‌هلى شوێنى نامێنێت بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا.
ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" کۆرۆنا مه‌ترسیداره و له دهۆک و سلێمانى تووشبوون و مردن به کۆرۆنا له هه‌ڵکشاندایه، له هه‌ولێر و هه‌موو شاره‌کانى دیکه‌ش پێشبینى زیاتر ده‌کرێت، کۆرۆنا جیاوازى ناکات له هیچ سنوور و شوێنێک".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان داوا و تکا له هاونیشتمانییان ده‌کات و ده‌ڵێت "خۆتان باش بپارێزن و ئه‌م نه‌خۆشییه به‌هه‌ند وه‌ربگرن".
به‌پێى دوایین ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان تائێستا 50 هه‌زار و 248 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها 31 هه‌زار و 996 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 826 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها 16 هه‌زار و 426 که‌س له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکدان.
