کوژراوانى چه‌کدارانى میلیشیاکانى تورکیا له ئازه‌رباینجان گه‌یشته 72 که‌س

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند:"ژماره‌ى کوژراوانى ئه‌و چه‌کداره سورییانه‌ى که تورکیا ناردونى بۆ به‌ره‌کانى جه‌نگ له‌هه‌رێمى ناگۆڕنى که‌ره‌باخ رووى له‌به‌رزبوونه‌وه کردووه".
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، رایگه‌یاند که ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌کدارى سورى له ئێستادا شانبه‌شانى هێزه‌کانى ئازه‌ربایجان شه‌ڕ له‌دژى هێزه‌کانى هه‌رێمى ناگۆڕنى که‌ره‌باخ و ئه‌رمینیا ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که تورکیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیرى له ئازه‌ربایجان ده‌کات و ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌کدارى سورى و لیبى ره‌وانه‌ى ئه‌و جه‌نگه کردووه تا شه‌ڕیان له‌دژى هێزه‌کانى هه‌رێمه‌که‌و ئه‌رمینیا پێ‌بکات.
روانگه‌ى سوریا راشیگه‌یاند: ژماره‌ى کوژراوانى "چه‌کداره به‌کرێگیراوه‌کان" گه‌یشتووه‌ته 72 کوژراو.
روانگه‌ى سوریا بڵاویکردبوه‌وه که کۆمپانیا ئه‌منییه‌کان و هه‌واڵگرى تورکیا به‌رده‌وامن له گواستنه‌وه و مه‌شقپێکردنى ژماره‌یه‌کى زۆر له چه‌کدارى گروپه هاوپه‌یمانه‌کانى بۆ ئازه‌ربایجان و به‌شدارى پێکردنیان له‌شه‌ڕى دژ به سوپاى ئه‌رمینیا و هه‌رێمى ناگۆرنى که‌ره‌باخ.
تا ئێستا، ژماره‌ى ئه‌و چه‌کداره سوورییانه‌ى که‌له‌لایه‌ن تورکیاوه نێرراون بۆ ئازه‌ربایجان گه‌یشتۆته 1200 چه‌کدار، زۆربه‌شیان له پێکهاته‌ى تورکمانه‌کانى سوریان و سه‌ر به گروپه چه‌کداره‌کانى سوڵتان مورادن.
