سندوقه‌که‌ى حکومه‌ت له‌په‌رله‌مان ده‌ته‌کێنرێت

مه‌سرور بارزانى به‌وتارێک روونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخى دارایى ده‌داته‌ په‌رله‌مانتاران

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی، ماردین نورهدین

ئهمڕۆ مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهتى ههرێم روونکردنهوه لهسهر سندوقهکهى حکومهت دهداته پهرلهمانتاران و دۆخى خراپى موچهو قهیرانى دارایى باس دهکات، پهرلهمانتارانیش دهیانهوێت بهگفتوگۆکانیان پهیامێک بگهیننه هاوڵاتیان.

بڕیاره ئهمڕۆ دووشهممه 5ى تشرینى یهکهمى 2020، پهرلهمانى کوردستان، لهکاتژمێر 10ى پیشنیوهڕۆ کۆببێتهوهو مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهت و قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهت و وهزیرى دارایى و وهزیرى پلاندانان و وهزیرى ههرێم بۆ ههماههنگى نێوان حکومهتى ههرێم و عێراق و وهزیرى تهندروستى لهسهر دۆخى کۆرۆنا بهشداریى ئهو کۆبوونهوهیه بکهن.

مهسرور بارزانى، سهرۆکى حکومهتى ههرێم سهرهتا وتارى خۆى دهدات لهسهر (موچه، دۆخى دارایى ههرێم، پهیوهندى و گفتوگۆ بۆ رێکهوتن لهگهڵ عێراق، ڤایرۆسى کۆرۆنا، کێشهى ناوچه جێناکۆکهکان)، پهرلهمانتارانیش پرسیارو گفتوگۆ لهسهر قسهکانى سهرۆکى حکومهت دهکهن و بهشێک لهپرسیارهکانى پهرلهمانتاران، وهزیره پهیوهندیدارهکان وهڵامدهدهنهوه.

دابان محهمهد، ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا بۆ ھاوڵاتی ئاماژهى بهوهکرد بهپێى پهیڕهو سهرۆکى حکومهت روونکردنهوه دهدات و گفتوگۆیهکى کراوه لهنێوان ئهندامانى پهرلهمان و ستافى حکومهتدا دروستدهبێت.

ههروهها وتیشى "ئهندامانى پهرلهمان ئهو گفتوگۆیهى دهیکهن بۆ ئهوهیه روونکردنهوهى تهواو لهسهر دۆخى دارایى و چارهسهرى موچهو باشکردنى بژێویى ژیانى خهڵکى لێبکهوێتهوه«.

جێگرى سهرۆکى لیژنهى دارایى و ئابوورى و وهبهرهێنان لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:» پێشنیارمان کردووه ئهو (413) ملیار دینارهى لهبهردهست حکومهتى ههرێمدایه موچه دابهش بکات، بهڵام چاوهرێى (320) ملیار دینارهکهى بهغدا دهکرێت».

هێڤیدار ئهحمهد، جێگرى سهرۆکى لیژنهى دارایى و ئابوورى و وهبهرهێنان لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت» موچه زۆر دواکهوتووهو ئێستا (413) ملیار دینار ئامادهیه، پێشنیارمان کردووه که دهست بهدابهشکردنى موچه بکرێت، پێیان راگهیاندین ئهگهر  (320) ملیار دینارهکهى بهغدا نههات، مهعقوله چهند وهزارهتێک موچه وهربگرێت و ئهوانى دیکه وهرینهگرن، ئهمه عێراقه ئهگهر وتى پاره نانێرم چى لێدهکهیت».

هێڤیدار ئهحمهد دهشڵێت، حکومهتى ههرێم بهو (413) ملیار دینارهى لهبهردهستیدایه تهنها دهتوانێت موچهى لهسهدا (56.3)ى موچه وهردهگرن، بهڵام ئهگهر بهغدا پارهکه رهوانه نهکات لهسهدا (43.7)ى فهرمانبهران لهکوێ موچه وهربگرن» راسته رێککهوتن لهنێوان ههرێم و عێراق رێکهوتنى نووسراو ههیه، بهڵام کێشهى سویله ههیه بۆ دابهشکردنى موچه، ئهوهتا بهغدا (49) رۆژه نهیتوانیوه موچه دابهش بکات».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد ئهمڕۆ سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهپهرلهمان روونکردنهوه لهسهر دۆخى دارایى دهدات» لهگهڵ دهستى خۆى راپۆرتى سێ مانگى جێبهجێکردنى یاساى چاکسازى لهگهڵ خۆى دههێنێت و رادهستى پهرلهمانى کوردستانى دهکات، واتا پێمان دهڵێت چیان جێبهجێ کردووهو چهندى لێ جێبهجێ نهکراوه«.

هێڤیدار ئهحمهد، ئهوهشى خستهڕوو، بهپێى ماددهى (66)ى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمان سهرۆکى حکومهت دێته پهرلهمان، پهرلهمانتاران بۆیان ههیه گفتوگۆ بکهن و ههر پهرلهمانتارێک سێ خولهک قسه دهکهن و سهرۆکى فراکسیۆنهکانیش گفتوگۆ دهکهن.

هێڤیدار ئهحمهد، جهختى لهوهشکردهوه که دانیشتنهکهى پهرلهمان کراوهو راستهوخۆ دهبێت» ئهوهى پێویسته خهڵک بیزانێت سبهى ههمووى باس دهکرێت، ئهوهى سهرۆکى حکومهت نهیوت پهرلهمانتاران پرسیارى لهسهر دهکهن، چونکه خهڵک دهنگى به پهرلهمانتاران داوهو پهرلهمانیش دهنگى بهحکومهت داوه، خهڵک حهقى خۆیهتى بزانێت چى دهگوزهرێت لهم وڵاتهدا».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار