مه‌سرور بارزانى: هه‌رێمى کوردستان به‌راورد به عێراق پێشکه‌وتووتره
"به‌داخه‌وه ئاسه‌وارى سنورى دوو ئیداره‌یى نه‌ره‌واته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ کاک قوباد ئه‌و ئاسه‌واره نه‌هێڵین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌زمونى کوردستان بکه‌ین به‌راورد به عێراق، هه‌رێمى کوردستان له‌هه‌موو روییه‌کانه‌وه پێشکه‌وتووتره له عێراق".
مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:" به‌رنامه‌ى لامه‌رکه‌زى ئیدارى جێبه‌جێکراوه‌و ده‌سه‌ڵات شۆرکراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاکان، ئه‌مه‌ش قۆناغه‌که کۆتایى نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نه‌هێشتنى قاچاغچێتى، به‌داخه‌وه ئاسه‌وارى سنورى دوو ئیداره‌یى نه‌ره‌واته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ کاک قوباد ئه‌و ئاسه‌واره نه‌هێڵین، ده‌زانین سه‌رپێچى ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت و قاچاغچێتى به‌رده‌وامه و لیژنه‌مان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پێشمه‌رگه داناوه‌و له به‌رپرسیارێتى راناکه‌ین و قبوڵ ناکه‌ین به‌رده‌وام ببێت".
