مه‌سرور بارزانى: ئه‌وانه‌ى پێویست بکات داده‌مه‌زرێن
"حکومه‌ت پێى خۆش نییه موچه که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بودجه‌ى به‌رده‌ست"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" له هیچ شوێنێکى دنیادا نییه هه‌ر که‌س هه‌لى کارى بوێت حکومه‌ت دایبمه‌زرێنێت، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ى پێویست بکات داده‌مه‌زرێن ".
مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:"حکومه‌ت له جیاتى ئه‌وه‌ى دامه‌زراندن ئه‌نجام بدات، بیر له دابینکردنى هه‌لى کار ده‌که‌ین، تکا ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت پشتیوانى خه‌ڵک بکات، پێویسته پشتیوانى سیاسه‌تى تێکه‌ڵکردنى که‌رتى تایبه‌ت و حکومه‌ت بکه‌ن ".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" باوه‌ربکه‌ن حکومه‌ت پێى خۆش نییه موچه که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بودجه‌ى به‌رده‌ست، خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت بۆ نزمترین ئاست که‌مکراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى به‌رده‌ست بۆ موچه بکه‌اربهێنین ".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار