عه‌بدولستار مه‌جید: حکومه‌تێک نه‌توانێت له‌کاتى خۆیدا موچه بدات با ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ناتوانێت له‌کاتى خۆیدا و 30 رۆژ جارێک موچه بدات با ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه".
عه‌بدوستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌ک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ییان تێدایه هاوکارى حکومه‌ت بکه‌ن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى دۆخى داراییان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت موچه له‌کاتى خۆیدا بده‌ن و پڕۆژه‌مان هه‌یه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ناتوانێت موچه بدات"داواتان لێ ده‌که‌ین ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت".
عه‌بدوستار مه‌جید باسى له‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ناتوانێت ئه‌مانه جێبه‌جێ بکات پێشنیار ده‌که‌ن ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه.
- حکومه‌تێک نه‌توانێت له‌کاتى خۆیدا موچه بدات
- حکومه‌تێک نه‌توانێت خاڵه سنورییه‌کان کۆنترۆڵ بکات
- حکومه‌تێک نه‌توانێت ده‌رچوانى زانکۆ دابمه‌زرێنێت
- حکومه‌تێک نه‌توانێت موچه‌ى بندیوار ببڕێت
- حکومه‌تێک نه‌توانێت سنورى خۆى بپارێزێت
- با ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه‌و بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بدرێت
