قوباد تاڵه‌بانى: هه‌میشه خه‌رجییه‌کانمان له‌داهاته‌کانمان زیاتر بووه
"کشتوکاڵ نابێته به‌دیلى نه‌وت، به‌ڵام ده‌بێته پاڵپشت بۆ داهاتى هه‌رێم"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌غدایان له‌قوڵایى ستراتیژى دانا و ئه‌وه‌ش ئه‌رێنى که‌وته‌وه و ده‌شڵێت:" کشتوکاڵ نابێته به‌دیلى نه‌وت، به‌ڵام ده‌بێته پاڵپشت بۆ داهاتى هه‌رێم".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاوه به‌غدایان له‌قوڵایى ستراتیژى دانا و ئه‌مه‌ش ئه‌رێنى که‌وته‌وه، دواى دانوستانه‌کانیش هه‌ندێک هه‌ستیاریى پێشووترى به‌غدا به‌رامبه‌ر کوردستان نه‌مان.
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌ریان له‌به‌غدا هانى شه‌پۆلى دژه کوردستان ده‌ده‌ن و وتى "1 رۆژ دواى سوێندخواردنى کابینه‌که‌وه سه‌ردانى به‌غدامان کرد، له‌قۆناغى یه‌که‌میشدا گه‌یشتینه رێککه‌وتنێکى باش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانمان ناکه‌ین، به‌ڵام هه‌میشه خه‌رجییه‌کانمان له‌داهاته‌کانمان زیاتر بووه".
هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "کشتوکاڵ نابێته به‌دیلى نه‌وت، به‌ڵام ده‌بێته پاڵپشت بۆ داهاتى هه‌رێم".
وتیشى:" ده‌ستمان به‌پێداچوونه‌وه به‌په‌یکه‌رى حکومه‌تدا کردووه و له‌ڕێگه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى باجه‌وه داهاتێکى زیاتر کۆده‌که‌ینه‌وه".
