بەھمەن کاکە عەبدوڵا: ھاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان گەورەترین دەستکەوتە

5 ساڵ لەمەوپێش



بەھمەن کاکە عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند ھاتنی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی بۆ پەرلەمان "گەورەترین دەستکەوتە".

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی لە کابینەی نۆیەم ئامادەی پەرلەمانی کوردستان بوون. بەھمەن کاکە عەبدوڵا  ئەو سەردانەی بە "شانازی" ناوبرد.

ھەروەھا رەخنی گرت لە ھەوڵی "حزبێک" دەیەوێت زەوی بە سەدان دۆنم لە گەرمیان و سلێمانی تەرخان بکات بۆ شەھیدانی شەڕی داعش، وتی لەکاتێکدا شەھیدانی ناوچەکە ئەوەندە زۆر نین ئە بڕە زۆرە زەویەیان بۆ تەرخان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار